وتار‌
ئۆپۆزسیۆن تێكەڵ و پێكەڵە
*حەسەن بەسڕی یاڵچن

هاوپەیمانی جەهەپە، ئیی پارتی و هەدەپە دەوروبەری تێكەڵ و پێكەڵ كرد. بەلای ئەو چاودێرانەی لە دەرەوە سەیری دەكەن بووەتە هاوكێشەیەكی نەزانراو. كێ لە كوێ كاندیدی هەیە؟ كێ پشتیوانی كێ دەكات؟ ئەم پشیتوانییە لەكام شارەدا هەیە؟ لەكامیاندا نییە؟ بە زەحمەت كەسێك دەدۆزیەوە بە باشی هەمووی بزانێت. بەڵام دەستكەوتنی لۆجیكەكەی زۆر سەخت نییە. پرسی سەرەكیان ئاشكرایە ئەوەیە شكست بە دەسەڵات بهێنن. هیچ لایەك بیر لە پارتەكەی خۆی ناكاتەوە. تەنها خزمەت بە یەك ئامانج دەكەن. هەر ئەوەندەیە.
دیارنییە لەڕوی ستراتیجیەوە سودی دەبێت. بەڵام ئەم ڕەوشە دۆخێكی وەهای دروستكردووە، ئەو مانا ئایدۆلۆجیەی دەمانزانی بە نزیكەیی تەواو لەناوچووە. نەتەوەپەرستانی جەهەپە دەنگ بە هەدەپە دەدەن. هەدەپەییەكان ئەوە هیچ لە ئیستانبوڵ دەنگ بە جەهەپە دەدەن. بیستمان سەرۆكی ئیی پارتی لە ئەنقەرە دەنگ بە جەهەپە دەدات. تەنها ئەوە نا ئیی پارتی دەنگ بە كوڕی نورەدین سۆیەر ‌تونچ سۆیەر‘ دەدات كە كاتی خۆی توركێش- ی دادگایی كرد.
سەیربكەن ئەم دۆخە بەكوێ گەیشتووە. گەیشتووە بەوەی كەسێك كە ساڵانێكە دوژمنی هەموو لایەك بووە، ئێستا پشیتوانی كاندیدەكەی دەكەن. بۆچی؟ زۆر ڕونە. تەنها بۆ ئەوەی ئەردۆغان زیانی بەربكەوێت. ئەوەندەی بزانم هەموویان یەك لە یەكتری زیاتر ڕقیان لە ئەردۆغانە.   
لە دوا بابەتی تونچ سۆیەر ئەمەی بە باشی دەرخست. ئەوانەی خۆیان پێ نەتەوەپەرستی توندڕەوە لە ئیزمیر دەنگ بە كوڕی ئەو كەسە دەدەن كە لە كودەتای 12 ی ئەیلولدا سەرداواكاری گشتی بوو. كاتێك ئەوە دەڵێین یەكسەر قسەیەكی ئەفەندیانە دەكەن. ئەویش چییە؟ گوایە هیچ كەسێك بەرپرسیاری تاوانەكانی باوكی نابێت. زۆر ڕاستە كەس نەیگوتووە دەبێت تونچ سۆیەر دادگایی بكرێت. لەبری باوكی كە دواكاری گشتی كودەتا بووە ناكرێت بە تاوانبار و شتیوا لێی بڕوانرێت. تەنها ئەوە دەگوترێت، دەنگدەرانی ئیی پارتی ئەم ڕەوشەیان پێ قبوڵ دەكرێت. ئەگەر پێیان قبوڵ بكرێت ئەوە هیچ كێشەیەك نییە. با بفەرموون بەردەوامبن. هەموو كەسێك ئیرادەی ئازادی خۆی هەیە. بەڵام هاوتابوون و یەك پێوەری سوودی هەیە. كەواتە با چاوێك بە شوناسی پارتەكەدا بخشێننەوە. با سەیری ئەوە بكەنەوە سیاسەت لەسەر كام پێوەر و كام ڕاستییە دەكەن. هەموو پرسەكە ئەوەیە.
بەڵام بابەتەكە ڕەوشێكی وەها جیاوازی لەخۆگرتووە، ئەم پێوەر و بەهایەنە بەلاوە دەنێن. ئەو هەڵوێستە نوێیەی كە خاڵی هاوبەشیانە وا دەكات هەموو پارتەكان لە یەكتری بچن. لەبری سیاسەتی ژیرانە گوتەی ڕق و كینە و كرداری وەها دروست دەكات كە تەنها پشتی بە دۆڕاندنی بەرامبەر بەستبێت. 
من ئیتر پێموانیە ئەمە شتێكی بەڕێكەوت بێت. جەهەپە، هەدەپە و ئیی پارتی لەسەر كێشە خۆجێییەكانی توركیا سیاسەت ناكەن. بەپێچەوانەوە سەر بۆ ڕێگەیەك دەكێشێت كە ساڵانێكە تاقیكراوەتەوە و سەركەوتوونەبووە. چەندین ساڵە وا گوتراوە، بەجۆرێك سیاسەت كراوە "قەڵەمی ئەردۆغان لە خۆرئاوا شكێنراوە". وا زانراوە ئەگەر سیاسەت لەسەر بنچینەی چاوەڕوانییەكانی دەرەوە بكرێت سوودی دەبێت. لە كاتێكدا لە 2011 ەوە تا ئێستا ئەوە دەبینین. ئەردۆغان تەنها بە پشتبەست بە چەمكی ئیرادەی گەل وەك قەڵایەك بەرزبۆوە. هەموو شوناس و كاراكتەرە سیاسییەكانی دیكە یەك بە یەك چارەسەركران، ئەردۆغان گەیشتە پێگەی ئەو سەركردەیەی بتوانێت بەهاكانی وڵات دیاریبكات. هەتاوەكو ئۆپۆزسیۆن لەو ڕەفتارەی پەشیمان نەبێتەوە یەك هەنگاو بەرەو پێشەوە ناڕوات.
730 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
31/01/2019

وتاری زیاتر...