وتار‌
كشتوكاڵی وڵات لە خراپترین ڕەوشیدایە
*موراد مورادئۆغڵو

ئەوەی كە ڕوسیا تەماتە لە ئێمە وەرناگرێت خۆمان ڕەشپۆش كرد. 
چوین داوای لێبوردنمان لێكرد. گوتمان "تەماتەمان لێبكڕن". كڕیان، خۆشحاڵبوین! شەیتانە سورەكان بوونە بەشێك لەو گەمەیەی بە توركیا دەكرێت....
لە ڕوسیا ئەوە فێربووین، ئەگەر وڵاتێك تەماتەت لێبكڕێت كەواتە "دڵی بەلای ئێمەوەیە". ئەگەر نا، كڕینی تەماتە بوەستێنێت گوایە مانای وایە پەیوەندییەكانمان كێشەی تێدایە.  
بەحساب چوارەم وڵاتی جیهانین كە تەماتە بەرهەمدێنین بەگوێرەی بڕیارێكی سەرۆك كۆمار25 هەزار تۆن تەماتە "باجی گومرگیان لەسەر سفرە" بڕیارماندا هاوردەی بكەین! بەڕاست چۆن گەیشتینە ئەو بڕیارە؟
بۆ ئەوەی لەسەر ئابوری بنوسم كەوتمەڕێ، لە ساڵی ڕابوردودا سەرم لەسەر كێڵگە بەرزنەكردەوە. لە پیازەوە بۆ پەتاتە، لە زەیتونەوە بۆ كا... دەكرێت هەموو شتێك هاوردە بكەین؟ وڵات بووەتە هەرد و چۆڵەوانی... چۆن سیاسەتێكی كستوكاڵی بەڕێوەدەچێت، وەهایە...
ئەگەر تەنها بە پیاز و تەماتە بوەستین ئەوە باشە... بەگوێرەی بڕیارنامە 1 ملیۆن تۆن گەنم، 700 هەزار تۆن جۆ، 100 هەزار برنج، 100 هەزار تۆن پاقلەمەنی باجی گومرگی لەسەر لابراوە، لە ڕۆژنامەی فەرمی بڵاوكراوەتەوە. هاوردەی دەكەین و بەرلە لە هەڵبژاردن دەیخەینە ناو بازاڕەوە. دەڵێن "نرخەكانمان دابەزاند" و داوای دەنگ دەكەن!
كاتێك سەبارەت بەو هاوردەیە پرسیار لە وەزیری كشتوكاڵ كرا و گوتی "لە توركیا پارە هەیە كە بتوانێت هاوردە بكات". گوتنی وەزیر بەوەی "پارەمان هەیە" باجی ئێمەیە. بەم عەقڵەوە ئێمە زیاتر جۆی هاوردە دەخۆین.
گەیشتینە ناخۆشترین دیمەنی فیلمەكە. با ڕوداوێكی تاڵترتان بۆ باسبكەم. ئێوەش بۆ سڕینی فرمێسكەكانتان دەسڕەكەتان ئامادە بكەن. هاوردەی كاغەزیش بەڵام زۆر خۆتان بەوە خەریك مەكەن! توتنی توركیا لە باشترین جۆرەكانی جیهانە. لە مێژودا بەكارهێنانی توتنی توركی ئاماژەی دەوڵەمەندی بوو, چوار سەد ساڵ بەمشێوەیە بوو. ئاكەپە هات، مێژوی گۆڕی. كۆتایی بە توتنی توركی هێنا. 
لە یەكەم ڕۆژی ساڵی نوێدا و لە هاوردەی توتنی توركیدا 150 دۆلاری باج بۆ هەر تۆنێك كرابە سفر. ماناكەی ئاسانە. واتە بە بەرهەمهێنیان گوت "دایكت بەرە و بڕۆ". لە توركیا لەسەدا 90 ی بازاڕ كەوتۆتە دەستی وەبەرهێنی بیانی. چونكە لە 2002 دا ژمارەی وەبەرهێنەكانی توتن 406 هەزار كەس بوو، ئێستا ئەو ژمارەیە بۆ 50 هەزار وەبەرهێنی توتن دابەزیوە. بەرهەمهێنانی توتن لە 2002 دا گەیشتە ئاستی 160 هەزار تۆن و بۆ 62 هەزار تۆن داكشا. ئێستا تونی ئەمریكی لە جگەرەدا بەكاردەهێنرێت. پارەكە دەڕژێتە مەملەكەتی ترەمپ.
بەرلە هەڵبژاردن، ئەو شتانە دەڵێن "پاكێجی پشتیوانی مەزن ڕادەگەنین، مژدە بۆ جوتیاران"... قسەی نابەجێیە... هەموو ئەو پارەی دەیدەن 972 ملیۆن لیرەیە... ئەو یش ئەگەر بدرێت.
هەمان دەسەڵات لە ساڵی 2006 دا قانونی دەركرد. لانیكەم لەسەدا 1 ی داهاتی نیشتمانی بۆ پشتیوانی كشتوكاڵی تەرخان دەكرا.
بەگوێرەی ئەم حسابە، دەبوایە 135 ملیار لیرە بۆ پشتیوانی كشتوكاڵی درابا. 
ئەو پارەیەی تا ئێستا دراوە 66 ملیار لیرەیە... باشە چی  لەو 69 ملیار لیرەیە كرد؟ دای بەكێ؟ ئەو پشتیوانیەی لە جوتیاران دەكرا و لە ڕێگەی تەندەرەكانی ئەنجامیبدە-بەگەڕیبخە-ڕادەستی بكە بۆ بەڵێندەرەكانی سەربە دەسەڵات خەرجكرا. بۆ ڕێگا؟ بۆ پرد؟ بۆ فڕۆكەخانە؟ لەمەولا دەبێت نانەكە بە قاپەكەدا بێنی...  

 
401 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
18/01/2019

وتاری زیاتر...