وتار‌
ئەگەر سەرۆك كۆمار ئەردۆغان ناهاتبایە ناو پرسەكە خەریك بوو پەیوەندییەكان لەگەڵ ئەمریكا بپچڕێن
*مەهمەت باڕلاس

دوای ئەوەی سەرۆكی ئەمریكا لەڕێگەی تویتێكەوە هەڕەشەیكرد و سنوری خۆی تێپەڕاند، پەیوەندی نێوان توركیا و ئەمریكا بەدڵنیاییەوە دەگەیشتە خاڵی پچڕان. هەم دەوڵەت و هەمیش قسەكەرانی سیاسی توندترین وەڵامی ترەمپ- یان دایەوە.
كەشوهەوا ئاسایی بۆوە 
بەڵام سەرۆك كۆمار ئەردۆغان لە تویتەكە ئەو بەشەی بە دڵی توركیایە وەریگرت و ئاڕاستە ژیریەكەی سیاسەتی خستە بواری كاركردنەوە. لەمیانەی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەی لەگەڵ ترەمپ ئەنجامیدا، پرسی "دروستكردنی ناوچەی ئارامی" خستە پێشەوەی پلانەكان. لە ئەنجامدا وەها ڕەفتاریكرد وەك ئەوەی هەڕەشەی لە ئابوری توركیا نەكردبێت و لە تویتی نوێیدا ترەمپ گوتی "لەگەڵ سەرۆك كۆماری توركیا ئەردۆغان قسەم كرد. هەروەها سەبارەت بە ئاییندەی پەرەسەندنە ئابورییەكانی نێوان ئەمریكا و توركیا گفتوگۆمان كرد، كە لەم ڕوەوە بۆ برەودان بەو بوارە حەز و پەرۆشیەكی زۆر هەیە". 
كودەتای فەتۆ
دیارە كەسایەتی سادەی ترەمپ تەحەمولی ئەو ناسەقامگیریەی هەڵبەز و دابەزی پەیوەندییەكانی توركیا-ئەمریكا ناكات... ئەو جیاوازی بۆچوونەی لەنێوان دەوڵەتی قوڵی ئەمریكا هەیە ڕەنگدانەوەی بەسەر پەیوەندیەكانەوە هەیە. پنتاگۆن ئەو حساباتەی لەسەر بنەمای كودەتای سەربازی ڕابوردو كردویەتی، لەو كاتەی لە 1ی ئادارەوە سەبارەت بە ناردنی سەرباز لەلایەن پەرلەمانەوە ڕەتیكردووەتەوە و حساباتەكانی هەڵگێڕاوەتەوە. لە ئەنجامدا ڕودوای هەوڵی كودەتای 15 ی تەمموزی 2016 وایكرد پەیوەندی نێوان نێوان ئەمریكا و فەتۆ لە گۆشەی جیاوازەوە سەیربكرێت. سەبارەت بە پێگەی فەتۆ بەشێوەیەكی باش پنتاگۆن لەو ڕاستییە گەیشتووە. 
ئێستا ئەوەی سیاسەتی تورك ئاڕاستە دەكات لێدوانەكانی سەرۆك كۆمار ئەردۆغانە، لە ڕوی ئاییندەی پەیوەندی نێوان توركیا-ئەمریكا تەندروسترین و مانادارترینیانە. 
تێگەیشتنی هاوبەش
دوێنێ سەرۆك كۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە كۆبوونەوەی فراكسیۆنی ئاكپارتی قسەیكرد، سەبارەت بەو هەڕەشە ناقۆڵایەی ترەمپ لە توركیای كرد گوتی "ژمارەیەك لەو پەیامانەی ترەمپ لە ڕێگەی سۆشیال میدیاوە كردی من و هاوڕێكانمی نیگەرانكرد". هەرچی سەبارەت بە پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەی لەگەڵ ترەمپ ئەنجامیدا گوتی "دوێنێ ئێوارە پەیوەندییەكی ئەرێنیمان ئەنجامدا. لەلایەن ئێمەوە پشتیوانی بۆ دورستكردنی ئەو ناوچە ئارامەی سوریا كرا. پێموایە لەگەڵ ترەمپ  گەیشتینە تێگەشتنێكی هاوبەش كە بایەخی مێژویی هەیە".
بۆڵتن هەڵەی كردبوو
سەرۆك كۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەربارەی یەپەگە و پێدانی دڵنیایی بە ئەمریكا گوتی "ناكرێت بەوە ڕازیبین یان فریو بدرێین. بۆڵتن هەڵەی جددی كردووە، چەندوچونی لەسەر ناكەین". هەروەها ئەردۆغان لە قسەكانیدا گوتی "ئامادەكارییە سەربازییەكانمان بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازی تەواو كردووە. لە ماوەیەكی زۆر نزیكدا بۆ ئەوەی گروپەكانی تیرۆر لەناوبەرین دەست بە
ئۆپەراسیۆن دەكەین".
517 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
16/01/2019

وتاری زیاتر...