وتار‌
بەرەی ڕزگاری شام
*حوسنو مەحەلی

لەم ڕۆژانەدا وشەی مۆدە:
ب.ڕ.ش بە عەرەبییەكەی واتە هیئە تحریر الشام
هەموو لایەك كاتێك بەرەی نوسرە- یان بە ڕێكخراوی تیرۆرستی لەقەڵەمدا سەرۆكی ڕێكخراوەكە جولانی لە 2016 دا نوسرەی لەگەڵ ڕێكخراوە هاوشێوەكانی یەكخست و بەرەی ڕزگاری شام- ی دامەزراند.
لە ماوەی 25 ساڵدا سەرەتا سەرۆكی قاعیدە ئوسامە بن لادن كە لە خزمەتی ئەمریكادا بوو بە ئەنقەست و دواتر بێ ئەنقەست دوای ‌بەهاری عەرەبی‘ لە 2 ی ئایاری 2011 دا كاتێك لەلایەن سی ئای ئەی- ەوە كوژرا، ئەیمەن زەواهیری كە خەڵكی میسرە كرابە سەرۆكی ڕێكخراوەكە.
براكەی ئەوكاتە ڕاوێژكاری سەرۆكی میسر مورسی ئیخوان موسلمین بوو.
قۆناغێكی نوێ لە ناوچەكە دەستیپێكرد.
لە تونس، میسر، مەغریب، لیبیا و یەمەن ئیخوان موسلمین هاتە سەر دەسەڵات یان بەهێزبوو و لە سوریای وڵاتی سەرەكیش خۆپیشاندان سەریهەڵدابوو.
لە 24 ی كانونی دووەمی 2012 دا جۆلانی لقی سوریای قاعیدە ‌نوسڕە‘ ی دروستكرد.
لەسەرەتادا و لەپێشی هەموویانەوە سوپای سوریای ئازاد و بە سەدان ڕێكخراوی دیكە دروستكرا، پەیەدە و داعش دواتر دروست دەكرا. 
واتە هەموویان لە دوای 2011 ەوە دروستكران و بە دەیان هەزار تیرۆرستی بیانی بەشداریان لەو ڕێكخراوانەدا كرد.
با بێنە سەر ئێستا...
لەم نێوەندەدا لە ڕۆژەڤی میدیای جیهانیدا بەرەی ڕزگاری شام هەیە. 
كەمێك ڕاگری دەرگا بیردەهێنێتەوە.
ئەوانە ماوەی دوو هەفتەیە لە ئیدلب و چواردەوریدا، دەستیان بەسەر زۆرێك لە ناوچە ستراژییەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی ئەو گروپانەدا گرت كە توركیا پشیتوانی دەكردن.
هێزە چەكدارەكانی تورك كە لە ناوچەكەن ورتەی لێوە نەهات.
سوپای توركیا لە ناوچەكەدا هێزێكی زۆر كۆدەكاتەوە. 
بەگوێرەی میدیای عەرەبی و ڕوسی سوپای توركیا یان بە تەنها یانیش لەگەڵ سوپای ڕوسیا و ڕوسیا و سوریا ئۆپەراسیۆن بۆ سەر بەرەی ڕزگاری شام دەستپێدەكات.
ئەگەر ڕاست بێت كارەكەی ب.ڕ.ش كۆتایی پێدەهێنرێت و چارەیەك بۆ چەكدارە بیانیەكانی ناوی دەدۆزرێتەوە.
چەكدارانی چیچانی، توركی ئویگوڕ، فەڕەنسی، ئەڵمان و لە 15 وڵاتی دیكەوە هاتونەتە ناو ئەو ڕێكخراوەوە. 
لە سوریا دەوڵەتێكی ئیسلامی دادەمەزراند بەڵام سەرینەگرت.
وەك داعش.
بیرلەوە بكەنەوە سەركردەی داعش بەغدادی یان سەركردەی نوسڕە جۆلانی بووەتە سەرۆكی سوریا. 
چەند ڕۆمانسییە!
لە ئابی 2016 دا جەرابلوس، ئەلباب، عەزاز و خۆرئاوای فورات، سوپای توركیا زەبری لە داعش دا و ئێستا ئامادەكاری دەكات و دەیەوێت هاوشێوەی ئەوە ئۆپەراسیۆن بۆ سەر نوسرە ئەنجامبدات.
هەر وەك ئەوەی لە عەفرین كردی.
هەموو شتێك بە گڵۆپی سەوزی ڕوسیای ‌هاوپەیمانی نوێ‘.
ئەردۆغان و پوتین لە ئەستانە لەسەر زۆرێك لە پرسەكان ڕێكەوتون.
ئیدلب و چواردەوری توركیا پاكیدەكاتەوە.
خۆرئاوای فورات پاك دەكرێتەوە، پاشان خەمێكیش لە خۆهەڵاتی سوریا دەخورێت.
یان لەگەڵ ڕوسیا یانیش لەگەڵ ئەمریكا.
كاكە ترەمپ و پیاوەكانی ڕۆژانە لێدوانی جیاواز و پێچەوانە دەدەن.
ئەگەر بە بڕوای ئەوان بێت توركیا بچێتە خۆرهەڵاتی فورات و بە دوری 300 كیلۆمەتر شەڕی داعش بكەن بەڵام توخنی پەپەدە، یەپەگە نەكەون.
لە جیهاندا جگەلە وان كەسی دیكەی بە ئاگا نییە!
ئەوانە بەهۆی ئەوەی چەقی بیركردنەوەیان ئیسرائیلە هەمیشە فێڵ دەكەن.
هەمیشە بەدوای یاری و گەمەوەن.
باشە توركیا چی دەكات؟
پوتین دەڵێت ‌با سەرەتا بەرەی ڕزگای شام چارەسەر بكەین، دواتر خەمێك لە خۆرهەڵاتی فورات دەخۆین‘.
ئەگەر ڕوسیا رێگە نەدات كارەكەی سەختترە.
باشە ئەنقەرە چی دەكات؟
ڕەوشێكی زۆر ئاڵۆز و سەختە.
دەرچوون لەو كارە ئاسان نییە.
بڕوانن ئەمریكییەكان ساڵێك لەمەوبەر 50 بۆمبی ئەتۆمیان لە بنكەی ئینجرلیك بە بۆمبی بەهێزتر گۆڕیوە.
ئەگەر چوار هێندە لە ئیسرائیل هەبێت، واتە بە گشتی لێمان قەوماوە.
ئێمە سەرقاڵی بەرەی ڕزگاری و مەرەی ڕزگارین بەڵام ئەوان خەریكە لەبەینمان بەرن...
زەلكاو شتێكی ئاوایە.
ئەو مێشی بەرەی ڕزگاری شامەی دروستتان كردووە بە ئاسانی لە ‌هینتان‘ نابێتەوە.
لە خۆرهەڵات و خۆرئاوای فورات زۆر لەوانە هەیە.
گاڵتە بەلایەكدا و كاری ئەنقەرە زۆر قورسە.
بۆ ئەوەی لەو هەموو مێشە ڕزگارت بێت پێویست بە چەندین تۆن دەرمانی سپڕا دەكات.
لە ڕِوسیا كارگەی زۆری سپڕا هەیە.
ئێوە چەند ژمارەیەكی بكڕن...
بە پشتیوانی ڕوسیا و ئێران سوپای سوریا لە 2018 دا 23 هەزار تیرۆرستی كوشت، 159 تانك، 57 زرێپۆش، 900 تۆپهاوێژ و 3 هەزار ئۆتۆمبێلی دژە فڕۆكەی جیاواز یان دژە تانكی تیرۆرستان لەناوبراوە. 
لە 2011 ەوە تا ئێستا بۆ ئەوەی تێبگەی سوپای سوریا سەرقاڵی چ جۆرە تیرۆرستێك بووە تكایە جارێكی دیكی سەیری ژمارەكان بكەنەوە.
بە تێگەیشتن لەو ڕاستییە لە خۆرئاواو خۆرهەڵاتی فوڕات، زۆر بەئاسانی لەو مەترسیانەی چاوەڕێی توركیا دەكەن تێدەگەی.
ئەوەی ڕویدا ڕویدا، با هیچ نەبێت لەمەولا ئەنقەرە زۆر ئامان زۆر وریا بێت.   
مێشولەكان چواردەوری داپۆشیوین. 




  
 
564 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
13/01/2019

وتاری زیاتر...