وتار‌
پەیامی هەنگاو بەرەو دواوە نانێن بۆ ئەمریكا
*عەبدولقادر سەلڤی

لەو سەردەمەی جۆ بایدن جێگری سەرۆكی ئەمریكا بوو و لە سەردانكردنی بۆ توركیا لەگەڵ گروپێك لە پەرلەمانتاران كۆبووەوە. لە 22 ی تشرینی یەكەمی 2016 دا لەیلا زانا، ئایهان بیلگەن و ئەڵتان تان لە هەدەپە؛ سێزگین تانڕیكوڵو و فیكری ساغڵار لە جەهەپە؛ ئۆرهان میرئۆغڵو و غالیب ئەنساریئۆغڵو لە ئاك پارتیدا بەشداریانكردبوو. 
بایدن دەڵێت "ئاگاداری ئەوەم لە ئەمریكا بەرژەوەندییەكانمان چییە، بەڵام دڵنیانیم لەوەی ئەو بەرژەوەندییانە لەگەڵ توركیا یەكانگیر دەبێت". سەبارەت بەوە ئۆرهان میرئۆغڵو دەپرسێت "بۆچی یەكانگایر نین"، بایدن پرسیارەكە بە پرسیار وەڵام دەداتەوە "بەڕای ئێوە بۆچی"، میرئۆغڵو دەڵێت "لە سوریا ئێوە كاری هاوبەش لەگەڵ ڕێكخراوێك دەكەن كە لە دژی توركیا شەڕ دەكات، بەڵام كوردەكانی عێراق دوژمنایەتی توركیایان نەدەكرد". لە سەردەمێكدا هەڵسەنگاندن لەسەر ئەوە دەكرا كە تێچوی سەربازێكی ئەمریكی 2 هەزار دۆلار بوو، بەڵام تێچوی شەڕكەرێكی پەیەدە 300 دۆلار. بایدن دەڵێت "سێ كوڕم هەیە، یەكێكیان بە شێرپەنجە گیانی لەدەستدا، ئەوەی دیكە لە عێراق جەنگا، بەڵام بۆ ئەوەی كوڕی سێیەمم بنێرمە عێراق ناتوانم دایكی رٍازی بكەم". لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا ئۆرهان میرئۆغڵو لەمیانەی لێدوانی بۆ میدیا كاردانەوە نیشان دەدات و دەڵێت "بەگوێرەی ئەو لۆجیكە پێویست دەكات دایكانی ئەمریكا ڕازیبكرێن بەڵام دایكانی تورك و كورد پێوست بە ڕازیكردن ناكات".
ئەوەی لە پشت سوربوونی ئەمریكایە بۆ هەبوونی یەپەگە لە سوریا ئەمەیە.
كاردانەوەكان بە ئاڕاستەی بۆڵتن
وەزیری دەرەوە مەولود چاوشئۆغڵو دوێنێ لە كۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی كاروباری دەرەوەی پەرلەمان باس لە لێدوانەكەی بۆڵتن لە ئیسرائل دەكات و دەڵێت "قسەكانی بۆڵتن مایەی قبوڵكردن نییە. ئەگەر وا بیربكاتەوە بە هەڵە تێگەیشتووە پێویستە ڕاستیبكاتەوە. بەڵام ئەگەر بە ڕاستی دابنێت، قسەیەكی هەڵەیە". بۆڵتن ویستی لەگەڵ وەزیری دەرەوە مەولود چاوشئۆغڵو دیدار ئەنجامبدا. بەڵام چاوەڕوانییەكەی بۆ دیداری كۆبوونەوە بەدینەهات. هەروەك سەرۆكی لیژنەی كاروباری دەرەوەی پەرلەمان ڤۆڵكان بۆزكر گوتی "قسەكانی بۆڵتن هەڵەبوو. گوتنی ئەم قسانە لە ئیسرائیل زیاتر هەڵەبوو. گوتنی ئەم قسانە بەرلەوەی بێت بۆ توركیا زۆر زیاتر هەڵەبوو".
لە 14 ی كانونی یەكەمی 2018 و پەیوەندی تەلەفۆنی سەرۆك ترەمپ لەگەڵ ئەردۆغان ڕایگەیاند لە سوریا دەكشێنەوە. وەزیری دەرەوە چاوشئۆغڵو دەڵێت "تێڕوانینی ترەمپ بۆ ئێمە ئەرێنییە. بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە دامەزراوەكانی دیكە بە هەمان شێوەن. بۆچوونی جیاواز هەیە. لە ئەمریكا دژی كشانەوەی سەربازەكانن. فەڕەنسا دژی كشانەوەیە. كاتێك لەگەڵ ڕێكخراوی تیرۆرستیدا ئەوەندە ئاوێزانبی، بێگومان جیابوونەوە ئاسان نابێت. لێرەوە ئاستەنگەكانی ئەمریكا هەیە. چاوشئۆغڵو سەبارەت بە پێگەی ئێستامان زانیاری گرنگ بۆ لیژنەی كاروباری دەرەوەی پەرلەمان دەخاتەڕوو و گوتی"پێداگری ئێمەیان بینی. هەنگاو بۆ دواوە ناهاوێژین." چاوشئۆغڵو لە ماوەی كۆبوونەوە دوو كاتژمێریەكەیدا جەختی لەسەر "پێداگری" كردەوە. وەزیری دەرەوە گوتی "بینیان یەپەگە هێڵی سووری ئێمەیە. هەنگاو بۆ دواوە ناهاوێژین. ئێمە پێداگریمان نیشاندا. سڵ لە هەنگاوی پێویست ناكەینەوە".
دیداری ئەردۆغان-پوتین
بوونی نەخشەڕێگایەك بۆ كشانەوە زۆر گرنگە. چاوشئۆغڵو دەڵێت "ئێمە بەردەوام لەگەڵ ئەمریكیەكان كۆدەبینەوە. هەوڵدەدەین كشانەوەی ئەمریكا بە هەماهەنگی بێت بۆ ئەوەی دوای كشانەوە بۆشایی دروست نەبێت". پڕۆسەی كشانەوەكە تەنها نابێت لەگەڵ ئەمریكا هەماهەنگی هەبێت بەڵكو هەماهەنگی لەگەڵ ڕوسیا- ش گرنگە. لەم پڕۆسەیەدا دیداری ئەردۆغان-پوتین بایەخی خۆی هەیە. ئەو كۆبوونەوەیە ئەمریكیەكانیش چاودێری دەكەن و چاوەڕێ دەكرێت ئەنجامدانی لە نیوەی دووەمی كانونی دووەم ئەنجامبدرێت. چاوشئۆغڵو دەڵێت "ڕوسیا كاراكتەرێكی گرنگە لە سوریا. هەم هێز بە سوریا دەبەخشێت و هەمیش ئەو دوو ئۆپەراسیۆنەی ئەنجامماندا بە تێگەیشتن لەگەڵ ڕوسیا بوو. ئەمریكیەكان بە مەراقەوە لەو كۆبوونەوەیەی سەرۆك كۆمارمان ئەردۆغان و پوتین دەڕوانن. ئەو دیدارە ئەنجام دەدرێت".
ڕژێم خۆشحاڵ نییە بە یەپەگە
مەولود چاوشئۆغڵو زانیاری سەرسوڕهێنەر سەبارەت بە یەپەگە دەخاتەڕوو. لەگەڵ بڕیاری كشانەوەی ئەمریكا ڕەنگدانەوەی بەسەر كۆبوونەوەكانی یەپەگە و ڕژێم هەبوو. چاوشئۆغڵو دەڵێت "ڕژێمی سوریا لەگەڵ پەیەدە-یەپەگە ڕێكناكەوێت. چونكە ڕژێم نیگەرانە لە ئەوان. چونكە سوریا دەوڵەتێكی جیاواز و كانتۆنی جیاوازی لەسەر خاكی وڵاتەكەی ناوێت". سەبارەت بەمە پرسیاری پشتیوانی ڕوسیا بۆ یەپەگەی لێ دەكرێت. دوای بڕیاری ترەمپ بۆ كشانەوە شاندێكی توركیا كە لە مەولود چاوشئۆغڵو، هولوسی ئەكار و هاكان فیدان پێكهاتبوون سەردانی ڕوسیا- یان كرد. لەبەرئەوە زانیاری تازە لای چاوشئۆغڵو هەیە. وەزیری دەرەوە باس لەوە دەكات توركیا لە یەپەگە نیگەرانە و نوێنەری پوتین لاڤرانتیەڤ گوتویەتی "ئێمە لە پشتیوانی ئەمریكا بۆ یەپەگە تێناگەین".
لە ئیدلب چی دەگوزەرێت؟
لە ڕۆژانی ڕابوردودا پێكدادانی قورس لە ئیدلب ڕودەدات و بووەتە ڕۆژەڤ. چاوشئۆغڵو دەڵێت "لە ئیدلب چەندین كێشە هەیە". دەڵێت "ڕێكەوتنێك هەیە لەو نێوەندەدا. هەنگاو بۆ دواوە ناهاوێژین. ڕوسیا لەوە نیگەران نییە. ڕوسیا بەو ڕەوشە خۆشحاڵە. لەم نێوەندەدا ئێمە  سەبارەت بە پرسی "بۆڵتنە یان داڵتنە" بە گوازرشتی باخچەلی گیرمانخواردووە بەڵام سەبارەت بە مەنبج شتێك ئامادە دەكرێت. دەگوترێت بۆ ئەوەی ئەمریكا كشانەوەكە هێواشبكاتەوە لە مەنبج هەنگاوێك بۆ پێشەوە بنێت. 
 
111 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/01/2019

وتاری زیاتر...