وتار‌
پێوەرى مۆدێلەکە ناپێورێت
*حوسنى مەحەلى

لە 9 ى حوزەیرانى 2004 دا لە ئەمریکا و لە لوتکەى پڕۆژەى خۆرهەڵاتى ناوەڕاستى گەورە تورکیا، ئیتاڵیا و یەمەن بە هاوسەرۆکى کۆمیتەى دیموکراسى هەڵبژێردران. 
لە کۆمارى دیموکراسى عەلمانیدا و مۆدیلێکى ئیسلامى میانڕەو لە وڵاتانى عەرەبیدا سەوداگەرى پێوەدەکرا. 
سەرۆک وەزیرانى ئیتاڵیا بەرلسکۆنى بە هۆى گێچەڵى سێکسى بە ئافرەتان و سەرۆکى یەمەن ساڵح کە لەمیانەى بەهارى عەربیدا کوژرا، پڕۆژەى خۆرهەڵاتى ناوەڕاستى گەورە زەبرى کوشندەى بەرکەوت.
لە تشرینى دووەمى 2005 یشدا لە برى پڕۆژەى دیالۆگى نێوان ئایینەکان کە جەماعەتى گولەن دەستیان بەسەردا گرتبوو، پڕۆژەى هاوپەیمانێتى نێوان شارستانێتییەکان خرایەڕوو و سەرۆک وەزیران ئەردۆغان و سەرۆک وەزیرانى چەپڕەوى ئیسپانیا زاپەتێرۆ بە هاوسەرۆکى پڕۆژەکە هەڵبژێردران.
لە کانونى دووەمى 2015 دا ڕاجۆى کە لەسەر دەسەڵات بوو گوتى "من خەریکى ئەو کارە نابم" و کشایەوە، بەمەش پڕۆژەکە هەرەسى هێنا.
پڕۆژەى خۆرهەڵاتى ناوەڕاستى گەورە و وڵاتانى عەرەبى کە دەیانویست ئیخوان موسلمین لە "بەهارى عەرەبى" دا بهێننە سەر دەسەڵات بە خەڵکى ناوچەکەیان گوت "ئاکەپە بە نمونە وەربگرن".
لە پڕۆسەى "بەهارى عەرەبی"دا تورکیا، وڵاتانى خۆرئاوا و وڵاتانى کەنداو بەیەکەوە کاریان کرد.
ئێران کە پشتیوانى ئەسەدى کرد بە دوژمنى مەزهەبیان لە قەڵەمدا. لە 24 ى حوزەیرانى 2015 دا فڕۆکەیەکى ڕوسیا خرایە خوارەوە.
ئەمریکا، وڵاتانى خۆرئاوا و وڵاتانى کەنداو جگەلە قەتەر کە لە مۆدێلەکە پەشیمانبوونەوە تورکیایان لە سوریا بە تەنها جێهێشت و ڕایانکرد. 
"بەهارى عەرەبى" هەرەسى هێنا.
تورکیا کە فڕۆکەى ڕوسیاى خستەخوارە ناچاربوو لەگەڵ ڕوسیا و ئێران کە بە بڵاوکردنەوەى شیعە و فارسگەرایى تۆمەتبارى دەکرد ئاشتبێتەوە. 
لەنێوان هەردوو وڵاتدا بەربەستى دوژمنایەتى هەڵگرت.
هەتاوەکو حوزەیرانى 2015 ڕێبەرى پەیەدە ساڵح موسلسم کە کرابووە تاجى سەر و ئێستا ناوى لە لیستى ڕەشدا هەیە بەڵام ئەمریکاى دۆستى ستراتیجى بوو بە هاوپەیمانى ستراتیجى پەیەدە.
حساباتى "پڕۆسەى چارەسەر" کۆتاییهات.
ڕوداوى یەک دەقە، کورسى نەفسنزمى، کەشتى ماڕماڕاى شین و لە هەر پەلامارێکى غەززەدا کە ئاکەپە ئیسرائیلى بە "دەوڵەتى تیرۆرست" وەسف دەکرد بەسەرهاتێکى زۆر جیاوازە.  
لە ڤیتۆکانمان لە ڕێکخراوى گەشەپێدان و هاریکارى ئابورى و ناتۆ پەشیمانبووینەوە و پاشانیش ئەو سکاڵایانەى   پەلامارى کەشتى ماڕماڕاى شینمان لە دادگا کێشایەوە.
بازرگانی هەر بەردەوامبوو. پەیوەندییەکانیش لەگەڵ لۆبى یەهودى لە لوتکەدابوو.
چیرۆکى قەشە بڕانسۆن و ڕۆژنامەنوس دەنیز یوجەل پارادۆکسێکى تر بوو.
ئەم هەموو کەموکوڕییە بێ وێنەیە.
باشە ئێستا چى ڕودەدات؟
وڵاتانى خۆرئاوا کە لە مۆدێلەکە پەشیمانبوونەوە ئێستا لە ناوەوە و دەرەوە زۆر نیگەرانن بە گوتە و کارە ئیسلامییەکانى ئاکەپە.
تورکیا کە ماوەى 60 ساڵە دوژمنى یەکێتى سۆڤێتى کۆمۆنیستە و قەڵاى پارێزەرى پێشەوەى خۆرئاوایە لەمەولا لەگەڵ ڕوسیاى دوژمن لە "ئەشقێکى بێ وێنە"دایە.
تەنها ئەوەندەنا بەڵکو هەوڵدەدا بێتە ناو BRICS (بەڕازیل، ڕوسیا، هیندستان، چین و باشورى ئەفریقا) و ڕێکخراوى هاریکارى شانگەهاى (چین، ڕوسیا، قرغیزستان، ئۆزبەکستان و تاجیکستان). 
لە هەردوو ڕێکخراوەکەدا تورکیا دەیەوێت پەیوەندییەکى جیاوازى کەلتورى لەوەى خۆرئاوا لەگەڵیاندا دروستبکات.
تورکیا کە 10 بنکەى سەربازى ئەمریکا و ناتۆى تێدایە، پەیوەندییەکانى لەگەڵ ئەمریکا کۆتایى دێت؟
لە لوتکەى G-20 سەرۆک کۆمار ئەردۆغان لەگەڵ ترەمپ کۆبووەوە و گوتى "ئەمریکا هاوپەیمانى ستراتیژى تورکیایە". 
ڕۆژێک پێشوتر پوتین گوتبوى "تورکیا سەلماندى کە دۆستێکى جێ متمانەیە". 
بەپێى ئەوەى ترەمپ و پوتین دوژمنن، ئایا ڕەوشى تورکیا چۆن دەبێت؟
هەردوو وڵاتەکە مۆدێلى "تورکیایەکى ئیسلامییان" ناوێت. 
ئاکەپە هەرچەندێک بیەوێـت دەتوانێت درێژە بە "گەمەى ئیسلامى" بدات بەڵام لە ماوەیەکى کورتدا ئەگەر ویستێکیش لەبەرامبەریدا هەبێت هەرگیز ئامانجەکەى ناپێکێت.
ئەمە پەیوەندییەکى زۆرى بە بەسەرهاتى ناوچەیى و نێودەوڵەتییەوە هەیە.
بێگومان چاوپۆشى لە هۆکارە دینییەکان ناکەین.
ئێوە لە پڕوپاگەندەکانى میدیاى لایەنگرى دەسەڵاتەوە سەیرمەکەن.
هەموو ئەو بابەتانەى ئەو کەسانەى ناو میدیاى سەربە دەسەڵات باسى دەکەن دروست نییە.
نمایشکاران و ئەو قەڵەمە پەلاماردەرانەى ناو میدیاى سەربە دەسەڵات زۆرینەى هەرە زۆریان بەردەوام و لە هەموو بابەتێکدا درۆ دەکەن. هەموویان یسپۆڕى دیماگۆجی، هاندەر و پڕوپاگەندەکەرن. 
هەروەک زۆرێک لە سیاسەتمەداران زۆرینەى هەرە زۆریان کاتى خۆى ماستاوچى فەتۆ-گولەنیەکان بوون. هەموو ئەو نوسین و باسانەیان لە ئەرشیڤدا ماوە.
کوالیتیان ئەمانە بێت داڕوخانى "مۆدێلەکە" زۆر ئاساییە.
مۆدێلەکە لە دەرەوە داڕماوە و ئۆپۆزسیۆنەکەمان ئاگاى لە مەحمودى بێ زەوا نییە.
ئەو مۆدێلە لەمەولا بە هیچ پێوەرێک ناپێورێت.
ڕۆت و ڤۆڵتى تێکەڵبوو و هاوسەنگى لەدەستداوە.
لە هەمووى باشتر ئەوەیە مۆدێلێک دروستبکرێت.
مۆدێلێکە ناوخۆیى و میللى بێت و لەلایەن دادنوسەوە پەسەندکرابێت.
ژمارەى سەر مۆێلەکە: 19-5-2019 بێت.
 

  

20 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
05/12/2018

وتاری زیاتر...