وتار‌
سەرەتا ئێوە فێرى ڕۆژنامەنوسى و دەرکردنى ڕۆژنامە بن، پاشان بڕیار بەسەر میدیادا بسەپێنن!
*حەسەن جەمال

کەسانێک لە میدیاى کۆشکەوە بە پەڕەشوت هاتوون، سەیردەکەم لەم ماوەیەدا بەردەوام بڕیار بەسەر میدیادا دەسەپێنن.
بۆچى تیراژەکەى دابەزیووە؟
میدیاى تەقلیدى بۆچى لەسەرەوە بۆ خوارەوە دەڕوات؟
چۆن سۆشیال میدیا چۆن رێکبخرێتەوە؟
کۆمەڵێک قسەى پوچ...
بە دەربڕینى کۆن قسەى قۆڕ...
بەڵێ، دەمى مرۆڤ تورەکە نییە بچێتەوەیەک و داخرێت.

بەڵام دەمارى مرۆڤ دەگرن.
ئەى هاوار، ئێوە سەرەتا ڕۆ ژنامەنوسى فێربن.
سەرەتا هەواڵسازى فێربن.
سەرەتا کارى ڕۆژنامە دەرکردن فێربن.
دواتر بڕیار بسەپێنن!
چاودێریکردن ڕۆژنامەنوسى نییە.
نابێت ڕیپۆڕتاجى قەشە بڕۆنسۆن بخەیە ناو ڕۆژنامەوە.
نابێت وتار بە تەها ئەکیۆل بنوسى.
نابێت وتار بە مەهمەت یڵماز بنوسى.
نابێت وتار بە ئوغور گورسێس بنوسى.
دەرگاى دەرکردن بە شیرین پایزین نیشان دەدەى.
ستونى نوسینەکانى یازگولو ئاڵدۆغان، نوراى مێرت دادەخەى.
بە مورات یەتکین و دەنیز زەیرەک دەڵێى ماڵئاوا.
فیکرەت بیلا، فەرهاد بۆڕتاڤ بێکار دەکەى.
سلێمان ساڕلار و ئەو ستافەى لە ناوەندى هەواڵ کاریان دەکرد، ئەمین چاپا، ئێبرو باکى، سێرپیل چەڤیکجان و یاریدەدەرەکەى تۆڵگا شاڕدان دەیانخەیە بەردەم دەرگاى دەرکردن.
ئەو گروپە ڕۆژنامەنوسەى بەڕێوەى دەبەى، لە تەلەڤزیۆنەکان و سایتەکانى ئینتەرنێت بە سەدان ڕۆژنامەنوس پێیان دەڵێى لە ئێمە نین و بێکاریان دەکەى.
دواجار، شوکرو هانیئۆغڵو ناچاردەکەى لە ڕۆژى یەکشەممەدا نامەى ماڵئاوایى لە کارەکەى بنوسێت.
لە کاتێکدا تورکیا بۆتە گەورەترین گرتوخانەى ڕۆژنامەنوسان، بۆ خاترى خوا هیچ دەنگێکت لێوەنایەت.
بە گوازرشتێکى دیکە:
"ئامان با عالى مەقامەکان نیگەران نەبن" قێزەونترین نمونەى ڕۆژنامەنوسى پێشکەش دەکەى، دوایش دێى بڕیار بەسەر میدیادا دەسەپێنیت...
هیچ شەرم و بێ تاقەتیت نەماوە؟
بە شێوەى هەرە باڵا چاودێری دەکەى.
بۆ بچوکترین ڕەخنە تەحەمولت نییە.
ستونەکان لە ڕەخنەکان پاکدەکرێنەوە.
هەواڵەکان لە ڕەخنە پاکدەکرێنەوە.
هەم ڕۆژنامە و هەم تەلەڤزیۆن بە هەمان شێوەن.
چییە؟
ئامان با جەنابى عالى مەقام نیگەران نەبن!
بەم عەقڵەوە کارى ڕۆژنامەنوسى ئەنجامدەدرێت؟
ئەو ڕۆژنامەیەى دەردەکرێت لەپێناوى ئەوەى با "حەزرەتى عالى مەقامیان" نیگەران نەبن پێى دەگوترێت ڕۆژنامە؟
ڕۆژنامەیەکى وەها بە هیچ شێوەیەک دەفرۆشرێت؟
پرسیاى ڕەخنەیى سەبارەت بە "عەلى مەقام" قەدەغە بکە.
ڕۆژنامەنوسێک مەبەرە ژوورەوە کە لە حزورى "عالى مەقام" پرسیارى ڕەخنەییانە بکات.
لەو بابەتانە دووربکەوە کە "عالى مەقام" نیگەران دەکات.
ئەو مانشێتى ڕۆژنامانە و بەرنامە تەلەڤزیۆنانەى ئارامى لە "عالى مەقام" هەڵدەگرێت بەلاوە بنێ.
دواتر بڕیار بەسەر ڕۆژنامەنوسیدا بسەپێنە...
بڕۆ بەولاوە، خوا بتداتێ!
ئەمە باش بزانە:
دووبارەى دەکەمەوە:
هەتاوەکو ئەو ماوەیەى بتەوێ فریوبدەیى و بەناوى ڕۆژنامەنوسییەوە "عالى مەقام بپارێزى"، بچوکترین شتى بڕواپێکراوت نابێت.
بچوکترین متمانەت نابێت.
بچوکترین شکۆت نابێت.
ئایا هیچ بڕواپێکراوى، متمانە و ڕێزت نەماوە، تیراژەکانیش، فرۆشیش، ڕیزبەندیش بە سەربەرەو خوارى دەڕوات.
کڕیاڕ واتە خوێنەر و بینەر جارێک "متمانەت" لەلاى لەدەستدا، ئەو کارە کۆتایى دێت.
ئەوانەى لایەنگرى "پارتى عالى مەقام" یشن، ئەوانەى "عالى مەقامیان" خۆش دەوێت، ڕۆژێک دادێت لەپێناوى زانینى ڕاستیەکان لە شوێنێکى دیکە، لە هۆکارێکى دیکەى ڕاگەیاندنەوە سەیربکەن.
بە کورتییەکەى:
لە هەر شوێنێک ئازادى ڕادەربڕین پێشێلکرا، لە هەر شوێنێک یاسا بە هیچ دانرا ڕۆژنامەنوسى نییە، زوڕنا ژەنینى دەسەڵات هەیە. 
34 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
03/12/2018

وتاری زیاتر...