وتار‌
حاجى پوتین
*حوسنى مەحەلى

هەموو لایەک باس لەو خۆدەرخستن و پۆزەى نێوان پوتین و شازادەى جێنشین محەمەد لە لوتکەى جى-20 دا دەکات.
بۆچى پوتین ئەمەى کرد؟
با کەمێک بگەڕێینەوە دواوە.
وڵاتانى خۆرئاوا، تورکیا و وڵاتانى کەنداو لە "بەهارى عەرەبى" دا هەموویان دەستوەردانیان لە سوریادا کرد. 
کاتێک مۆسکۆ و تاران پشتگیرییان لە ئەسەد کرد سعودیە و تورکیا کە دەڵێن "من ڕێبەرى جیهانى ئیسلامیم" بوونە دوژمنى ئێران و ڕوسیا.
لە ئابى 2013 دا سەرۆکى هەواڵگرى سعودیە بەندەر بن سوڵتان چووە لاى پوتین و گوتى"دەستبەردارى ئەسەد بە 30 ملیار دۆلارت پێدەدەم".
پوتین وەڵامەکەى "نەخێر" بوو.
سعودیە بە فەرمانى ئۆباما بە مەبەستى بەچۆکداهێنانى ئێران و ڕوسیا نەوتێکى زیاترى فرۆشت و نرخى بەرمیلێک نەوت لە 115 دۆلارەوە تا 40 دۆلار داکشا بەڵام هەردوو وڵات خۆیان ڕاگرت.
لە تەمموزى 2013 سعودیە، ئیمارات و بەحرێن پشتیوانى کودەتاى سیسى- یان کرد.
دواى تێپەڕینى ماوەیەکى کەم هەرسێ وڵات و میسر بەهۆى ئەوەى گوتیان "قەتەر پشتیوانى لە ئیسلامى توندڕەو دەکات" پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پچڕاند بەڵام تورکیا سەربازى بۆ قەتەر نارد.
لە 30 ئەیلولى 2015 دا پوتین سوپاى ڕوسیاى ڕەوانەى سوریا کرد و ڕەوشەکە زیاتر ئاڵۆزبوو.
لە 24 ى تشرینى دووەمى 2015 تورکیا بە خستنەخوارەى فڕۆکەیەکى ڕوسى هەردوو وڵات لە لێوارى جەنگ نزیکبوونەوە.
ئەگەر بە میدیاى لایەنگر بوایە سوپاى تورکیا بە (تیپى مۆسیقاى سەربازى عوسمانى) مۆسکۆیان کۆنتڕۆڵ دەکرد.
تەنانەت کەسانێک هەبوون جارێکى دیکە چیرۆکى مەهمەتى باڵتاجى و کاتارینا بنوسنەوە.
ئەمانە ڕویدا بەڵام پوتین فریوى نەخوارد.
لە 27 ى حوزەیرانى 2016 دا ئەردۆغان سەبارەت بە فڕۆکەکە داواى لێبوردنى لە پوتین کرد و ئەویش لە 24 ى ئابى 2016 ڕێگەیدا سوپاى تورکیا لە جەرابلوسەوە بچێتە ناو سوریا. 
لە کانونى دووەمى 2018 گڵۆپى سەوزى بۆ عەفرین داگیرساند.
گەشتیارى ڕوسى هاتنە تورکیا، هێڵى بۆڕى گاز دانرا.
دەستکرا بە دروستکردنى بنکەى ناوکى ئاککویو و تورکیا موشەکى S400 ى لە ڕوسیا کڕى.
سەرەڕاى هاوپەیمانى سەرەکى لەگەڵ ئەمریکا!
ئەمریکاش لە ڕقى ئەوە پشتیوانى لە پەیەدە کرد لە سوریا بەڵام سعودییەکانیشى پشتگوێ نەخست.
کاتێک ترەمپ بوو بە سەرۆک کارەکان ئاڵۆزتر بوو.
لە هەموو دەرفەتێکدا سوکایەتى بە شاى سعودیە دەکرد بەوەى کە "تۆ دەپارێزین و تۆش دەبێت لەبەرامبەردا پارە بدەى" .
ڕێک لەو کاتەدا پوتین خاوەندارێتى لە شا و کوڕەکەى کرد.
پوتین ئامادەکارى کرد بۆ فرۆشتنى S400 و بەمزوانە دەگاتە سعودیە.
باشە ئەو "دوو دوژمنە" تورکیا و سعودیە کە S400 لە ڕوسیا دەکڕن لە دژى کێ بەکاریدەهێنن؟
لەم ڕوانگەوە تەنها یەک دوژمن هەیە ئەویش ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکایە.
یانیش "ئیسرائیلى سەهیۆنییە".
ئێ باشە لە هەردوو وڵاتەکە و قەتەر بنکە و سەربازى ئەمریکى هەیە.
بۆ نمونە لە تورکیا بنکەى ئینجرلیک و کورەجیک.
لە ئینجرلیک بۆمبى ئەتۆمى هەیە و لە کورەجیک هەموو ناوچەکە بەتایبەت سوریا، عێراق و ئێران چاودێرى دەکرێت، گوێیان لێ ڕادەگیرێت و پشتیوانى لۆجستى بۆ پەیەدە و ئیسرائیل دابین دەکات.
بەبێ لەبیرکردنى پشتیوانى سعودیە، ئیمارات و بەحرێن بۆ پەیەدە.
ئەوانیش بەدواى فشارخستنەسەر تورکیادا دەگەڕێن.
دەشیانەوێت کەمێک کاریگەرى ئێران لە سوریا و عێراق کەمبکەنەوە.
هەرچى ئێرانە لەگەڵ ڕوسیا "دۆست"ى تورکیایە!
سەرۆک کۆمارى تورکیا کە لە ئەرجەنتین لەگەڵ پوتین کۆبووەوە تەنانەت سەیرى ڕوخسارى شازادەى جێنشین محەمەدى نەکرد. 
محەمەد لەگەڵ ئیمارات و بەحرێن لە ناوچەى پەیەدە گەمە دەکات بەڵام لەژێرەوە هەوڵى ئاشتبوونەوە لەگەڵ ئەسەد دەدات.
تەنها و تەنها لەپێناوى "مەزاجگرتنى تورکیا"
سعودیەکان لە مۆدى ئەوەدان "مەککە و مەدینە لاى ئێمەیە و ڕێبەرایەتى جیهانى ئیسلامى نادەین بە تورکیا".
هەرچى پوتینیشە بایەخ بە گرژى لەسەر ڕێبەرایەتى ئیسلام نادات و دەیەوێت وەک دۆست لە سەرۆک کۆمار ئەردۆغان و شا سەلمان بڕوانێت.
بۆ ئەوەى مەزاجى ئەمریکاى پێبگرێت کە خەمى پارەیەتى.
بەهۆى ئەوەى لەسەرەتادا پشتیوانى ئەسەدى کرد و دواتر بەهۆى ئەو پەیوەندییەى لەگەڵ وڵاتانى ئیسلام هەیەتى، خەڵکى ناوچەکە پێى دەڵێن "محەمەد عەلى پوتین".
واتە کابرا هەم شیعى و هەمیش سونییە.
 لەوانەیە بەمزوانە ببێتە وەهابیش!
لە کاتى سەردانى بۆ سعودیە ئەگەر عومرەى کرد ئەو کارە جێبەجێ بووە.
حاجى محەمەد عەلى پوتین.
تەنها ئەوەى دەمێنێتەوە خەلافەتیەتى!

29 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
02/12/2018

وتاری زیاتر...