ژیاننامە‌
ژیاننامەی   بەهرۆز گەڵاڵی  1/7/1960
-    1/7/1960 لە پارێزگای هەولێر لەدایكبوە،بەهۆی ڕۆڵی باوك و پێشمەرگایەتی، لە شۆڕشی ئەیلوول بەشداربوە.
-    1966خوێندنی سەرەتایی  دەستپێكردوە.
-    1972 بۆ 1973 لەدوا ناوەندی قوشتەپەی كوڕان ،چۆتە خوێندنی ناوەندی.
-    دوای پاشگەزبونەوەی ڕژێم لە ڕێكەوتنامەی (11ی ئازارای 1970)،ساڵی 1974 ئاوارەی ڕایات و چۆمان بوە.
-    1975 دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول،چونەتەئیران .
-    13/4/1975 لەئیران گەڕاونەتەوە عیراق  ، پاشان ڕژێم باوك ودایكوكەسوكاری نەفی كردون بۆ جنوبی عێراق.
-    1975 بۆ 1976خوێندنی ناوەندی لەقوتابخانەی قەندیلی كوڕان  لەهەولێر تەواوكردوە.
-    1976 لەڕێگای شەهید كاردۆ و ئاسۆحەسەن، لەڕیزی ڕێكخستنەكانی بزوتنەوەی سۆسیالیستی كوردستان دەسبەكاربوە.
-    1976 بۆ1977 لەئامادەیی هەولێری كوڕان دەستی بەخوێندن كردوە.
-     1979 بۆ1980 خوێندنی ئامادەیی  تەواوكردوە.
-    13/10/1980  لەسەر نەفەقەی (دایك و باوك )ی بۆخوێندنی زانكۆ چۆتە نەمسا.
-    9/3/1981 لە بەشی ئەندازەی بیناسازی(مەعماری) دەستی بەخوێندن كردووە .
-    25/6/1991 دیبلۆمی یەكەمی وەرگرتووە،پاشان بڕوانامەی( بەكەلۆریۆس)ی لە هەندەسەی مەعماری وەرگرتوە.
-    2/6/1982 بۆتە نوێنەری حزبی سۆسیالیستی كوردستان لەنەمسا.
-    20/8/1988 لەكۆنگرەی كۆمەڵەی خوێندكاران كەلەبەرلینی ڕۆژئاوا  بەستراوە، هەڵبژێردرا بە ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری گشتی ،پاشان  بۆتە ئەندامی مەكتەبی سكرتاریەتی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان (KSSE).
-    1991دوای ڕاپەرین لەسەر داوای كاك ڕەسول مامەند گەڕاوەتەوە كوردستان.
-    1992 لەكۆنگرەی دووەمی حزبی سۆسیالیستی كوردستان كەلە ڕۆژانی ( 4تا7ی تشرینی دووەم ) لەڕانیە بەسترا هەڵبژێردراوە بەئەندامی سەركردایەتی .
-    10/2/1993 لەئەنجامی یەكگرتنەوەی حزبی سۆسیالیست و یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە ئەندامی ئیحتیاتی سەركردایەتی دانراوەو لەمەكتەبی پەیوەندیەكانی دەرەوەی (ی ،ن،ك) دەستەبەكاربوە.
-    10/5/1993 تاكۆتایی ساڵی 1995  وەكیلی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو گەشەپێدان بوە .
-    ساڵی 1995 لەكۆبونەوەیەكی سەركردایەتیدا، بوە بەئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان.
-    ساڵی 1996 بوە بەجێگری  لێپرسراوی مەڵبەندی 3 ی هەولێرو لێپرسراوی بەشی ڕێكخستن.
-    8/7/1996  بوە بەلێپرسراوی مەڵبەندی 7ی كۆیە.
-    9/7/1997بوە بەجێگری لێپرسراوی مەڵبەندی پێشمەرگە.
-    21/7/1998 بۆتە نوێنەر و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندیەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەئیران.
-    21/3/2001 بۆتە نوێنەر و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندیەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەتوركیا.
-    6/6/2002 دیپلۆمی لەزمانی توركی لەزانكۆی ئەنكەرە وەرگرتوە.
-    27/6/2003 دیپلۆمی لەزمانی ئینگلیزی لەزانكۆی ئەنكەرە وەرگرتووە.
-    2011 بۆ 2013ڕاوێژكاری سەرۆك كۆماری عیراق (جەلال تالەبانی)بوە بۆكاروباری توركیا.
-    12/1/2012 بروانامەی بە كالوریۆس لە ئەندازیاری بیناسازی زانكۆی تەكنەلوژی /گراتس- نەمسا / بەدەستیهیناوە.
-    1/6/2015 بروانامەی ماستەری لەزانستی سیاسی زانكۆی ( چانكایە ) لە ئەنكەرە بەدەستهیناوە.
-    لەماوەی كاركردنی لەتوركیا، چەندین نوسین و وتارو لێدوان وگۆشەی هەفتانەی  لەڕۆژنامەو تەلەفزیۆنەكانی كوردستان و توركیا  بڵاوكرۆدتەوە. تاكو ئێستا 25 كتێبی بەچاپگەیاندووەو بڵاوكراونەتەوە .خاوەنی كوڕێك و دووكچە ،بەناوی (ئاسمان ، ئەستێرە ، پێرو) .تا ئێستاش وەك نوێنەری جەنابی مامجەلال و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەئەنكەرە دەستبەكارە.